دەربارەی والی ئینترپرایز
والی ئینترپرایز لە چەند كۆمپانیایەك و پرۆژەی گەورە و ستراتیژی پێك هاتووە . والی ئینترپرایز له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه کار له بواری بازرگانی‌و بیناسازی خانوو به‌ره‌دا ده‌کات تا ئێستا به‌ردا‌وامه، ئۆفیسی سه‌ره‌کی له‌شاری سلێمانیه لە سەر ڕێگەی سەرەكی هەواری شار و نزیك پرۆژەی نیشتەجێبوونی مارینا یە.
ئه‌مڕۆ گروپی كۆمپانیاكانی والی ئینترپرایز بە گرووپێكی به ئه‌زمون‌و متمانه پێکراو ده‌ناسرێت له‌بوارجیاجیاكاندا که توانیویه‌تی خزمه‌تێکی به‌رچاو بکات له کوردستان به‌تایبه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری ٬ و ئێستاش یەكێكە لە گەورەترین و چالاكترین گروپەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق .
هەندێ لە پرۆژەكانی والی ئینترپرایز:
والی ئینترپرایز بە زیاتر لە بیست و پێنج ساڵ ئەزموونی سەركەوتووانە توانیویەتی ژمارەی زۆر پرۆژەی گەورە و ستراتیجی بیناسازی و بەرڵێندەرایەتی و هەروەها پرۆژەی نیشتەجێبوون بە بەرزترین كواڵیتی پێشكەشی بەكارهێنەران و هاونیشتمانیانی خۆشەویستی كوردستان بكات.
لەوانە ئەتوانین ئاماژە بدەین بە پرۆژەكانی:
- نیشتەجێ بوون :
- پرۆژەی مارینا
- پرۆژەی ئیمپایەر تاوە
- پرۆژەی هەواری جوانی
- پرۆژەی رۆژ سیتی
- پرۆژەی گوڵی شار
- پرۆژەی شاری نموونەیی
- پرۆژەی نیشتەجێبوونی سەید سادق
بەڵێندەرایەتی:
- پرۆژەی عەلوەی ڕۆئاوای سلێمانی (عەلوەی نوێ)
- پرۆژەی عەلوەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی
- پرۆژەی تێرمیناڵی تازەی سلێمانی
- پرۆژەی ئەندەرپاسی والی
مێژووی والی ئینترپرایز
والی عثمان حه‌مه نه‌جیم و جبار عوثمان حه‌مه نه‌جیمی برای ٬ لە ساڵی 90 دەكاندا دەستیان كرد بە كاری بازرگانی لە هەرێمی كوردستان و لە سەرەتادا چەند كۆمپانیایەكیان دامەزراند . ساڵی 1998 كۆمپانیای گەل بۆ وەبەرهێنان و لە هەمان ساڵدا كۆمپانیای بغداد یان بۆ بازرگانی گشتی دامەزراند . دواتر لە ساڵی 2004 كۆمپانیای ڕۆژی نوێ یان دامەزراند .
لە ساڵی 2007 كۆمپانیای نالیا یان دامەزراند و لە كۆتاییدا هەموو پرۆژە و كۆمپانیاكان بووبە گروپی كۆمپانیاكانی ڕۆژی نوێ و لە ساڵی ٢٠٢٤ بە شێوەیەكی فەرمی ناوی گۆڕدرا بە والی ئینترپرایز. لە دوای چەندنین ساڵ هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر و بونیاد نانی پێگە و ئاستێكی بەرز ٬ گرووپەكەمان بووەتە جێگای متمانەی خەڵكی كوردستان و عێراق .
پەیامی بەڕێوبەر
به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌توانم بڵێم والی ئینترپرایز چه‌ندین پڕۆژه‌ی گەورە و جوانی جێ به‌جێ کردووه له هەرێمی كوردستان و سه‌رکه‌وتنێکی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌پڕۆژه جێ به‌جێ کراوه‌کاندا، كە ژماره‌یه‌کی زۆر له‌هاوڵاتیان سودمه‌ند بوون له‌م پڕۆژانه‌دا ، گروپی كۆمپانیاكانی والی ئینترپرایز به‌رده‌وامه له دروست کردنی چه‌ندین پرۆژەی گەورە و ستراتیژی و نمونه‌یی که ئێستا له‌بواری جێ به‌جێ کردندان.
والی ئینترپرایز بۆ ئاینده‌ی ئێوه و خۆی کار ده‌کات نه‌ك بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی، به‌کاره‌کانمان جێگه‌ی متمانه‌ی به‌شداربووانین و هاوڵاتیان به‌بێ نیگه‌رانی‌و بێ خه‌م به‌شدارده‌بن له پڕۆژه‌کانماندا.
به‌شداربووانی پرۆژەكانی والی ئینترپرایز دڵنیان له به‌ڵێن و کاره‌کانمان، ئامانجمان پێشخستنی هه‌رێمی کوردستان‌و عێراقه له بوارە جیاجیاكاندا ، به‌و هیوایه‌ی کاره‌کانمان ببێته هۆی گه‌شه‌کردن‌و به‌هێزبوون و به‌رزکردنه‌وه‌ی دارایی وڵاته‌که‌مان .
والی عوسمان
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی والی ئینترپرایز
پۆلیسی والی ئینترپرایز
ئێمه له تواناماندا هه‌یه كە كاری قورس و ئەستەم ئەنجام بدەین به باشترین و جوانترین شێوه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه گه‌وره بێت یان بچووك گرنگى خۆى یێئه‌ده‌ین تا ئه‌نجامى پڕۆژه‌كه بگەنه به‌رزترین ئاست دڵسۆزیمان هه‌یه بۆ كاره‌كانمان و بڕوامان وایه كه هه‌موو گرفتێكى كار چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت به دڵسۆزى و ماندوو بوون.
به‌شدار بووان هه‌ڵمان ده‌بژێرن له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه :
- خێراترین له كاره‌كانماندا
- له كاتى خۆیدا پڕۆژه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ین
- باشترین كه‌ره‌ستانه (مواد) به‌كارده‌هێنین