كارە خێرخوازیەكان
بەڕێوبەر و خاوەنی والی ئینتێرپرایز كاك والی عوسمان بە درێژایی چەنذ دەیە چالاكی بازیگانی بەردەوام هەوڵی داوە لە كار خێرخوازی و قازانج نەویستەكان ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبێت و بە پێی توانا هاوكاری و خزمەتگوزاری پێشكەشی هاونیشتمانیان كردووە چ وەكوو هاوكاریئ دارایی یان درووست كردنی خوێندنگە و مزگەوت و پاڵپشتی خەڵكانی كەم داهات.
لێرە بە كوورتی ئاماژە ئەكرێت بە هەندێكیان.
- دروست كردنی باخچەی خوێندنگەی بەختیاری كچان
- دابین كردنی پێداویستی قوتابخانە بۆ خوێندنگەكانی یەكیەتی كچان٬ خانزادی كچان٬ دیار بەكری كچان٬ دواڕۆژ ٬ گەشە ٬ ڕۆژ سیتی ٬ ئاشتی ٬ تووی مەلیك٬ شێخ وەیساوە.
- دروست كردنی قوتابخانەی شەدەلە
- دروست كردنی یاریگا و مزگەوت لە سەید سادق
- دروست كردنی مزگەوت و ڕێگای قەوێڵە.
- دروست كردنی خەزێنەی ئاوی قەوێڵە بە توانای هەڵگرتنی سەد هەزار لیتر
- هاوكاری دارایی و كەل و پەل بی خانەی كەم ئەندامان و كورتە باڵاكان
- یارمەتی دارایی زیاتر لە سەد خوێنبدكار ٬ هەزار بنەماڵەی شەهید ٬ زیاتر لە هەزار كەسی كەم داهات و كەسانی بێ لانە.