عەلوەی نوێی سلێمانی
گەورەترین سەنتەری سەوزە و میوە لە هەموو عێراقدا لە سەر ڕووبەری 251000 مەتری دوجا كە توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 100000 تەن سەوزە و میوەی هەیە بۆ ئەوەی لە كاتی بەرهەمی خۆماڵیدا خەزن بكرێت . كە پێك هاتووە لە 201 قاتع كە هەر قاتعێك 250 مەتر ە و 64 دووكانی تێدایە ٬ كە هەر دووكانێك 72 مەتر ە و چەند مەخزەنێكی تێدایە .بەشێكی پرۆژەكە تەرخان كراوە بۆ قەپان ٬ جگە لەوەی هەر قاتعێك شوێنی دوو بەڕادی بۆ تەرخان كراوە.
ئەم پرۆژەیە خاوەنی چێشتخانە ٬ بەنزینخانە ٬ ماركێت ٬ مزگەوت و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگری بۆ دابین كراوە و هەروەها شوێنی حەوانەوەی شۆفێرەكان و بینای تایبەت بە پۆلیسی هاتووچۆ ٬ بەرگری شارستانی ٬ بنكەی پۆلیس ٬ كشت و كاڵ ٬ و مختبر ی هەیە . هەروەها ڕووبەری تایبەت بە سەوزایی كە 20% زەوی پرۆژەكەی بۆ تەرخان كراوە و خاوەن جادەی فراوان ە كە لە 40 بۆ 50 مەتر ە.