تێرمیناڵی سلێمانی

تێرمیناڵی سلێمانی

تێرمینالی سلێمانی یەكێ دیكە لە پرۆژە گەورە و ستراتیجیەكانە كە لە لایەن گرووپی والی ئینترپرایز دروست كراوە. ئەم پرۆژەیە هەڵكەوتووە لە سەر شەقامی سەرەكی سلێمانی تاسلوجە و لە سەر ڕوبەری  (500٬000 م دوجا) و پرۆژەیەكی گەورە و ستراتێژیە بۆ هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی بە تایبەتی . كە پێك دێت لە سێ بەشی سەرەكی ( پێشانگای ئۆتۆمبێل – ناوچەی پیشەسازی- تێرمیناڵی سلێمانی).

پرۆژەكە جادەی فراوانی بۆ دابین كراوە و گرینگی زۆر دراوە بە سەوزایی كە ڕووبەری 20% ی پرۆژەكەی بۆ تەرخان كراوە .

پرۆژەكە ئەم خزمەتگوزاریانە لە خۆ دەگرێت :

باڵەخانەی تێرمیناڵ كە (6.264 م) ٬ تێرمیناڵی ناوخۆ ٬ پاركینی ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاركینی ستاف ٬ مخزن ٬ ماركێت ٬ پارك و یاریگا ٬ ئۆفیسی كۆمپانیا ٬ سێرڤسی سەیارە ٬ رێستورانت ٬ باڵەخانەی تایبەت بە ستاف ٬ مزگەوت ٬ بنكەی تەندروستی ٬ بنكەی تایبەت بە پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ ٬ غەسلی سەیارە و پۆست ئۆفیس .

سێكیوریتی و پاراستنی 24 كاتژمێری بۆ پرۆژەكە دابین كراوە كە ستافێكی بەئەزموون و باوەڕ پێكراو بەڕێوەی دەبەن.