پرۆژەی ئەندەرپاسی والی

پرۆژەی ئەندەرپاسی والی

یەکێکی تر لە پرۆژە گەورەکانی ڕێگا و بان کە لەلایەن کۆمپانیای والی ئینتەرپڕایزەوە ئەنجام دراوە بریتیە لە پرد و ئەندەرپاسی والی کە دەکەوێتە سەر یەکێک لە قەرەباڵغترین و ستراتیژیترین ڕێگاکانی شاری سلێمانی. پڕۆژەکە بە بەرزترین ستانداردی کوالیتی سەرکەوتووانە تەواو بووە.

هەموو قۆناغەکانی دیزاین و بیناسازی و جێبەجێکردن بە شێوەیەکی نایاب لەلایەن تیمی تەکنیکی و ئەندازیاری لە کۆمپانیای والی ئینتەرپڕایزەوە ئەنجامدراوە.

پڕۆژەکە دوو ئەندەرپاس و فراوانکردنی ڕێگایەکی چوار هێڵی و قیرکردن لەخۆدەگرێت و لە ماوەی 450 ڕۆژدا تەواو بوو بە کۆی وەبەرهێنان 6 ترلیۆن دیناری عێراقی. جێگای ئاماژەیە کە هەموو تێچووی پڕۆژەکە بە تەواوی لەلایەن کۆمپانیای وەلی ئینتەرپڕایزەوە دابینکرابوو.